Accessibility links

ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی: کۆنفرانسه‌ ده‌سپێکێکی باش ده‌بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات

  • Jani Diylan

Amjad Hussain Panahi

Amjad Hussain Panahi

ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی: کۆنفرانسه‌ ده‌سپێکێکی باش ده‌بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات

کۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی ئاشته‌وایی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مرۆ 17/1/2015 له‌ ستۆکهۆلم ده‌ست به‌ کار کرد، هه‌رچه‌ند هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگێشت کرابوون به‌ڵام وا دیاره‌ هه‌ندێ له‌ پارته‌کان به‌شدار نه‌بوونه‌.

ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌و جۆره‌ کۆر و کۆبۆنه‌وانه‌ ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ 36 ساڵه‌ بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش رووخانی رژێمی پاشایه‌تی به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ کێشه‌یه‌ک جێگاێ ره‌خنه‌ی هاووڵاتیان بوه‌ ئه‌وه‌ش کێشه‌ی ته‌با بوون، یه‌ک بوون وه‌ یا هاوده‌نگبوون وه‌ یاخود یه‌ک گووتاربوونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ‌ بوه‌. کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری کاک هێمن سه‌یدی وه‌ زۆرێک له‌ هاوریانی تر ئه‌م کۆنفرانسه‌یان به‌ رێ خستوون و ده‌توانم بێژم ئه‌م کۆنفرانسه‌ ده‌سپێکێکی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌ جۆرا و جۆره‌کان و چالاکانی سیاسی که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن له‌ خۆ کۆکاته‌وه‌ بۆ دانۆستاندن له‌سه‌ر شتێکی هاوبه‌ش ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان".

XS
SM
MD
LG