Accessibility links

هۆشیار عومه‌ر عه‌لی: ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێت یان وه‌ک ئێستا بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا کیشه‌کانی دارایی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

  • Wrya Kalle

‌Hoshyar Omar Ali

‌Hoshyar Omar Ali

دابه‌زینی نرخی نه‌وت کیشه‌ی دارایی بۆ چه‌ند ووڵاتێکی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ ، کاریگه‌ری دابه‌زینی نه‌وت له‌سه‌ر هه‌رێم تاچئاستێکه‌ ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوه‌ردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ هوشیار عومه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی ژووری دبلۆماتی بزووتنه‌وه‌ گۆڕان.

هوشیار عومه‌ر ده‌ڵێت: له‌لایه‌نی ناوخۆدا له‌دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عسی پێشوو کورد توانیویه‌تی بوودجه‌یه‌کی باشی له‌دارایی حکومه‌تی عێراقدا هه‌بێت، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌رێم گرفتی پاره‌ی نه‌بوه‌ به‌ڵکوو حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ڕێوه‌بردنی کوردستاندا شکستیان هه‌بوه‌، سه‌ڕه‌ڕای بوونی پاره‌یه‌کی زۆر حکومه‌ت قه‌رزار بوه‌ و هیچ پاره‌یه‌کی یه‌ده‌ک له‌خه‌زێنه‌کانیدا نه‌وبوه‌، لایه‌نی دووهه‌می ناکۆکی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوه‌ و له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت بیرووڕای جیاوز هه‌بوه‌، دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وڕێکه‌وتنه‌ی له‌مانگی پێشوودا له‌نیوان هه‌رێم و به‌غدا کرا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، چوونکه‌ به‌غداش تووشی قه‌یرانی دارایی بوه‌.

ده‌رباره‌ی کڕینی چه‌کیش ده‌ڵێت: له‌ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ووڵاتانی ڕۆژئاواد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش یه‌ک ئه‌گرێته‌وه‌، ئه‌وچه‌کانه‌شی به‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌درێت قه‌باره‌که‌ی نازانرێت چه‌نده‌، مه‌رچ نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ به‌هه‌رێم بدرێت، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر دارایی هه‌رێمی کوردستان نابێت.

XS
SM
MD
LG