Accessibility links

وەزارەتی دارایی عێراق: لەم مانگەدا ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەستپێدەکاتەوە


لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد لیژنەکەیان لەسەرو بەندى ڕاپۆرتى کۆتایى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2015دان ، هاوکات دەربارەى وادەى ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش لیژنەى درایى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگه‌یه‌نێت لەم مانەگەدا بودجە پەسەند دەکرێت و وەزارەتى دارایش لەم هەفتەیەدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەوانە دەکات. به‌ڕای ئابورى ناسانیش لەگەڵ ئەوەى بانکى ناوەندى چاپێکى نوێى بۆ دراوەکانى25 هەزارى و 10 هەزارى و5 هەزاری هاوپێچى ناردنى موچەدەکات و ئەو قەبارەگەورەش لە دینارى عێراقى کاتێک کە دەخرێتە بازارەوە هاووڵاتى هەست بە پلانى ئابورى ساڵى نوێدەکات کە تیایدا بوژاندنەوەى سەرجەم کەرتەکانى وەبەرهێنان و خزمەتگوزارى بنیات نان بە دواى خۆیدا دەهێنێت .

بەهاء ئەعرەجى جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوریش لە میانەى دیدارى مەکتەبى سیاسى ڕەوتى سەدردا هەموو ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردووه‌تەوە کە حکومەتى عێراق کار بۆ کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینى کردبێت بەڵکو وەک چۆن لە پێشودا کارکرا بۆ بەرزکردنەوەى داهاتى تاک، لە ئێستاشدا حکومەت پلانى ستراتیژى بۆ ساڵى 2015 کەمکردنەوەى ئەو مەترسیانەیە کەباس لە قەیرانى ئابورى دەکەن و لە ناوەراستى ئەم ساڵیشدا کۆتاى بەو دۆخە دێت کە بەهۆى بارى ئەمنى و دابەزینى نرخى نەوتەوە کاریگەریان لەسەر ئابورى زۆرێک لە وڵاتانە بە عێراقیشەوە دروستکرد.

ڕاپۆرتی گۆران تۆفیق

XS
SM
MD
LG