ڕووفاتی ده پیشمه‌رگه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابوردوودا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کوژرابوون و گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی ناحییه‌ی سه‌عدییه ده‌رهێنراون و ڕه‌وانه‌ی پزیشیکی دادوه‌ری سلێمانی کراون. به‌ڵام 11 ڕووفاتی تر که ناسنامه‌کانیان نه‌ناسراوه له پزیشکی دادوه‌ری که‌لارن.
به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند له نێو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا دۆزراونه‌ته‌وه ته‌نها ڕووفاتی سیانیان ناسراونه‌ته‌وه که خه‌ڵکی گه‌رمیانن.
جگه له‌و پێشمه‌رگانه 11 ته‌رمی تر له گۆڕێکی تری به‌کۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه که گومان ده‌کرێت عه‌ره‌بی ناوچه‌که بن و له‌لایه‌ن داعشه‌وه کوژرابن.
زانیاری زیاتر له ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیستن.