کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن دوو بۆمب له دوو بازاری قه‌ره‌باڵخی به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که ته‌قیونه‌ته‌وه و بووه به هۆی کوشتنی 9 که‌س.
پۆلیس ده‌ڵێت یه‌که‌م ته‌قینه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له بازارێکی سه‌وزه‌فرۆشی گوندێکی نزیک ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی به‌غدا ڕوویدا. 4 که‌س کوژران و 14 که‌سی تریش بریندار بوون.
پاشان هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه بۆمبێکی‌تر له بازاری گوندی سه‌بعلبووری شیعه‌نشین ته‌قییه‌وه. 5 که‌س کوژران و 14ی تریش بریندار بوون.
هه‌تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.