هاوکاتی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌وروپا، زیاتر له 20 که‌س له به‌لجیکا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌سـتگیرکراون به گومانی په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا 12 که‌سی له ده‌وروبه‌ری پاریس ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیان به‌و تێرۆرسـتانه‌وه هه‌بووبێت که هه‌فته‌ی پـێشوو له چه‌ند هێرشێـکدا له پاریس 17 که‌سیان کوشت.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی پاریس چۆڵ کرا.
له لایه‌کی دیکه بێرنارد کازێنێڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتی زیاتر له 120 هه‌زار پـۆلیس و سه‌رباز له سه‌رانسه‌ری فه‌ڕه‌نسا بڵاوکراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرش.
به‌لجیکا، هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـکدا له سه‌رانسه‌ری وڵات 13 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه. ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه به تاوانی ئه‌ندامێتی له گرووپێـکی تێرۆرسـتی ئیسلامی ده‌سـتگیرکراون که به نیازبوون هێرش بکه‌نه سه‌ر پـۆلیس.
ئه‌ڵمانیا، پـۆلیس ده‌ڵێت 2 که‌سیان له به‌رلین ده‌سـتگیرکردووه که سه‌رقاڵی په‌یداکردنی خه‌ڵک بوون تاوه‌کو بیانکه‌ن به داعش و ڕه‌وانه‌ی سوریایان بکه‌ن. ده‌ڵێن له یه‌کێـک له مزگه‌وته‌کانی به‌رلین قسه‌یان بۆ به لایه‌نی که‌م 30 که‌س ده‌کرد له باره‌ی به گوته‌ی خۆیان چۆنێتی جیهاد له سوریا. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا که کرابووه سه‌ر 12 شوێن نزیکه‌ی 250 پـۆلیس به‌شـداریـیان کردبوو.