ده‌سه‌ڵاتداران له عیراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هێرشی خومپاره‌یی له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که به‌لانی که‌م نۆ که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن هێرشی یه‌که‌میان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بووه کاتێک هێرشیکی خومپاره‌یی کرایه سه‌ر ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کی شوعله له باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا و له‌و هێرشه‌دا 4 که‌س کوژراون و 13 که‌سیش بریندارن.
دواتر، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شه‌قامێکی بازرگانی پایته‌ختدا ده‌بێته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و زاماربوونی 11 که‌سی تر له ناوچه‌ی حوسه‌ینیه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کیش له نزیک ژماره‌یه‌ک دوکانی فرۆشتنی پارچه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه ڕوویداوه و دوو که‌س کوژراون و نۆ که‌سی تریش زامارن.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی زیانه گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام نه‌یانویستووه ناویان بهێنرێت چونکه ده‌سه‌ڵاتی لێدوانیان نه‌دراوه‌تێ بۆ میدیاکان.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌غدا ڕانه‌گه‌یاندووه.