نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا خێڵه سووننه‌کانی عێراق پـڕچه‌ک ناکات، به‌ڵام کارده‌کات بۆ پشتیوانیکردنی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، وه خێڵه‌کانیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه هاوکاری بکه‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ جان ئه‌ڵن ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی حکومه‌تی عێراق خۆی ده‌توانێت خێڵه‌کان پـڕچه‌ک بکات.
پاشان خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌کانی کاربه‌ده‌سـتانی باڵای عێراق بۆ وڵاتانی ناوچه‌که و گوتی حکومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌وه ده‌توانێت هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان چڕبکاته‌وه بۆ شه‌ڕی دژی داعش. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی له به‌غدا به‌رز نرخاند و گوتی بۆ یه‌که‌م جاره له پاش زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک سعودیـیه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراقدا بکاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پـلانه‌کانی شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌م به‌رپـرسه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی هاوپه‌یمانان سـتراتیژیـیه‌تی شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌کانیان داده‌نێن، له‌وانه وڵاتی عێراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ڕه‌نگه به‌پـێی شه‌ڕه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ر ئه‌و سـتراتیژیـیه‌ته بهێنرێت.
گوتیشی شکستهێنان به داعش ته‌نها ئه‌رکی عێراق نیـیه، به‌ڵـکو ده‌بێت کاردانه‌وه‌یه‌کی جیهانی له ئاستیدا هه‌بێت، چونکه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیهانیـیه.
جه‌نه‌ڕاڵ جان ئه‌ڵن باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵیش کرد و گوتی کار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌کرێت و جه‌ختی له‌وه کرد ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک ئازادبکرێت که خه‌ڵـکی سیڤیل زیانی پـێنهگات.