Accessibility links

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ستراتیژیه‌تی ڕێکخستن و دابین کردنی دارایی له‌ هه‌رێم له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌دایه‌

  • Balen Salih

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر

دواکه‌وتن له‌ دابین کردنی مووچه‌ بۆ کارمه‌ندان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و نه‌بوون یان که‌می وزه‌ی ئه‌لکتریک و هه‌ندێک له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی تریش ناڕه‌زاییه‌کی به‌رچاوی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ ناو دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌دا.

دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت گرفته‌که‌ ته‌نها له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌دا نییه‌ به‌ڵکو ئه‌م کێشانه‌ (قه‌یرانی دارایی) په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دارایی گشتی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌کاندایه‌ له‌ ماوه‌ی 23 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی کوردا له‌ عێراقدا.

دکتۆر هه‌ڤاڵ ده‌شڵێت ناکرێت له‌ هه‌رێمی کوردستاندا که‌ هه‌رێمێکی گه‌شت و گوزاری و کشت و کاڵیه‌، نه‌وت بکرێته‌ تاکه‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی و پشتی پێ ببه‌سترێت له‌ ده‌مێکدا داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندیه‌وه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌درێت.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دروست په‌یڕه‌وی دارایی ڕێکبخات ، داهات و خه‌رجیه‌کان ڕێکبخات و ده‌شڵیت له‌ هیچ پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌کی هه‌رێمه‌که‌دا باس له‌ داهات و سه‌رچاوه‌کانی داهات نه‌کراوه‌.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژکه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG