Accessibility links

حه‌سه‌ن جیهاد: پێشمه‌رگه‌ به‌شێک له‌ مه‌نزومه‌ی به‌رگری عێراقه‌ نه‌ک به‌شێک له‌ سوپای عێراق

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد

وتو وێژ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد

حه‌سه‌ن جیهاد: پێشمه‌رگه‌ به‌شێک له‌ مه‌نزومه‌ی به‌رگری عێراقه‌ نه‌ک به‌شێک له‌ سوپای عێراق

ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ندی میدیاکاندا بڵاو بوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ تێکه‌ڵاوکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق( ئاماژه‌ به‌ وتو وێژێکی عه‌لی فه‌یاز ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق). ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و نووچه‌ راست بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆێ له‌ ده‌ست نادات؟

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌رلمانی پێشووی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌ڵبه‌ته‌ عه‌لی فه‌یاز رواێژکاری ئاسایشی نیشتمانیش بوو له‌ عێراق، من نازانم مه‌به‌ستی له‌ تێکه‌ڵاوی چییه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه‌ بێت که‌ هاوئاهه‌نگی باشتر ئه‌که‌ن له‌و ناوچانه‌ی نزدیکی موسل، له‌وبه‌ری که‌رکوک به‌ره‌و تکریت، له‌ دیالی هاو ئاهه‌نگی هه‌یه‌ و شتێکی باشه‌ بۆ شه‌ری داعش، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق تێکه‌ڵ ئه‌که‌ن ئه‌مه‌ ته‌م و مژاوی هه‌یه‌، باوه‌ر ناکه‌م مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێ پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی تێکه‌ڵ ئه‌بێ. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌ به‌ پێی ده‌ستور پاسه‌وانی سنوره‌ و ئه‌رکی خۆێ هه‌یه ‌و ده‌شڵێت له‌ کوردستان ده‌رواننه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ مه‌نزومه‌ی به‌رگری عێراقی، نه‌ک به‌شێک‌ له‌ سوپاێ عێراق که‌ هه‌ر کات بیانه‌وێ وه‌کو هه‌ر وحده‌یه‌کی سوپای عێراق له‌ کوردستانه‌وه‌ بیانبه‌نه‌ به‌شه‌کانی تری عێراق".

XS
SM
MD
LG