Accessibility links

ئه‌حمه‌د میره‌: کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ره‌خنه‌ گرتنێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ پێلانی ده‌ره‌کی ئه‌زانن

  • Jani Diylan

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

ئه‌حمه‌د میره‌: کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ره‌خنه‌ گرتنێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ پێلانی ده‌ره‌کی ئه‌زانن

به‌و شێوه‌ی کاروباره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت، دیاره‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا که‌م و کۆریه‌کی زۆر و هه‌ر وه‌ها ره‌خنه‌ و گازنده‌یه‌کی زۆرێش هه‌یه‌. ئاخۆ ئه‌م ره‌خنه‌ و بێزاری ده‌ربرینانه‌ گوێ بیستی هه‌بوه‌؟

ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" گرفتی سه‌ره‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌دایه‌، یه‌که‌م حکومه‌تێکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌ دایک نه‌بوه‌، هه‌ر له‌ بنه‌ره‌تدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بریتی بوه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ فه‌رهه‌نگی شاخ وه‌ یا به‌ فه‌رهه‌نگی پارتی و یه‌کێیتی. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ره‌خنه‌ و گازندانه‌ی وه‌ یاخود ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ له‌ 24 ساڵی رابوردوودا هۆکارێک نه‌بوه‌ بۆ گۆرانکاری له‌ بیرکردنه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێیتی دا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ئاراسته‌یه‌کی باش بروا. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت هه‌موو شته‌کان له‌ کوردستان چه‌ند هه‌نگاوێک گه‌راونه‌ته‌ دوواوه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ ئه‌و ره‌خنه‌ و گازندانه‌ کاریگه‌ری وه‌ یاخود سه‌رئه‌نجامێکی ئه‌توێ نه‌بوه‌، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ چه‌ند خاڵێکه‌وه‌ هه‌یه‌، یه‌کمیان ئه‌وه‌یه‌ کاربه‌ده‌ستان له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ره‌خنه‌ گرتنێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ پێلانی ده‌ره‌کی ئه‌زانن له‌سه‌ر ئه‌زمۆنی هه‌رێمی کوردستان، دوه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته‌ له‌ ناوه‌رۆکدا، ناوه‌رۆکێکی مه‌ده‌نی، دیموکراتیان نییه‌‌ بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که‌ له‌ شه‌قام به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ئه‌درێت، کاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤیان هه‌بوه‌، رووداوه‌کانی 17 ی شوبات و شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌ نووسانی ئازاد نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م دوو هێزه‌ توانای په‌سه‌ندکردنی ره‌خنه‌یان نییه‌".

XS
SM
MD
LG