قاعیده‌ی جیهاد له دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه خوێناویـیه‌که‌ی سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدۆی فه‌ڕه‌نسایی ڕاگه‌یاند.
له ڤیدیۆیه‌کدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه، نه‌سر ئه‌لئه‌نه‌سی که وه‌کو ڕێبه‌رێـکی قاعیده‌ی جیهاد له دورگه‌ی عه‌ره‌ب ناسراوه، گوتی نه‌خشه داڕێژه‌ری هێرشه‌که گرووپه‌که‌ی بووه و له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده کردوویانه.
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆکه‌دا که ماوه‌که‌ی 11 خوله‌که، ئه‌لئه‌نه‌سی کوشـتنکاریـیه‌که به کارێـکی پـێرۆز ناودێرده‌کات و ده‌ڵێت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه بۆ پـێغه‌مبه‌ری موسڵمانان. پاشان هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا ده‌کات به‌وه‌ی بۆ ئاینده چاوه‌ڕێی تراژیدیا و تێرۆری زیاتر بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌رپـرسیارێتی قاعیده‌ی له کوشـتنکاریـیه‌کانی ئه‌میدی کولی‌بالی ڕانه‌گه‌یاند، ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوای هێرشی سه‌ر گۆڤاره‌که پـۆلیسێـکی ژنی له پاریس کوشت و بۆ ڕۆژی دواتر له فرۆشگه‌یه‌کدا ژماره‌یه‌ک که‌سی به بارمته گرت و له ئاکامدا 4 که‌سی دیکه‌ش له‌وێ کوژران. پاشان ڤیدیۆیه‌کی تۆمارکراوی بڵاوکرایه‌وه و تیایدا پـشـتیوانی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕی که له ئێسـتادا ڕکابه‌ری ئه‌لقاعیده‌یه.
قاعیده‌ی جیهاد له دورگه‌ی عه‌ره‌ب له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به یه‌کێـک له باڵه هه‌ره مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌لقاعیده داده‌نرێت. گروپه‌که له سـاڵی 2009 وه پـێـکهێنراوه له پاش یه‌کگرتنی هه‌ردوو باڵی یه‌مه‌ن و سعودیـیه‌ی قاعیده له ژێر ئه‌و ناوه‌دا.