وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی بۆ ڕێگرتن له تۆندوتیژی تۆندڕه‌وی بکات له واشنتون له مانگی داهاتوودا.
د. ڕیبوار فه‌تاح شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له له‌نده‌ن له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتی گومانی تێدا نییه که وڵاتانی ئوروپا ده‌بێت کارێك بکه‌ن یا کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر په‌لاماردانه‌که‌ی فه‌ره‌نسا وڕه‌نگه دوا به‌دوای کۆبونه‌وه لوتکه‌ییه‌که هێندی ئازادی ببێته قوربانی. گوتیشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی که‌به‌ته‌نها سه‌یری ڕۆی ئاسایشی ده‌کرێت که زوورتر نیشانه‌کانێتی، و به‌بۆچونی ئه‌و هۆکاری تۆندڕه‌وی ئه‌وه‌یه که ڕه‌گی له‌ناو کۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌کاندا له مزگه‌وت و قوتابخانه‌کاندا داکوتاوه.
د. ڕێبوار فه‌تاح پێ وایه خۆیندنی ئاینی ، قوتابیان فێری تۆندڕه‌وی ده‌کات چۆنکه نیشانی ده‌دات که ته‌نها یه‌ك ئاین سه‌روه‌ره و نابێت هیچی که‌یان بمێنیت. وگوتی له کوردستانی ئه‌مڕۆدا ده‌رفه‌ت به‌هه‌موو مه‌لایه‌ك ده‌درێت سه‌کۆییه‌کی هه‌بێت و په‌لاماری ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی بدات که ئه‌ویش کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی ده‌بێت.