Accessibility links

مێزگرد: کورد و ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

  • Balen Salih

له‌ ئێستادا قسه‌ و باس له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زۆر گه‌رم و گوڕه‌ و هه‌ر که‌سه‌ و هه‌ر لایه‌نه‌ له‌ جێی خۆیه‌وه‌ جه‌خت له‌م دۆسێ گرنگه‌ ده‌کاته‌وه‌.

بابه‌کر دڕه‌یی

بابه‌کر دڕه‌یی

گه‌رم و گوڕیی ئه‌م دۆسێیه‌ له‌ کاتێکدایه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خوێنیان ده‌ڕێژرێت به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌ندێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌ڵێن نه‌بوون یان ئه‌و که‌موکوڕیه‌کانه‌ی له‌ ستراتیژیه‌تی شه‌ڕدا هه‌ن یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی زیانه‌ گیانیه‌کان که‌ زانیاری جیاواز هه‌ن له‌سه‌ری.

چۆن ده‌توانرێت له‌م شه‌ڕه‌ی کورد له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت؟

میوانه‌کانی مێزگرد:

بابه‌کر دڕه‌یی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

چ جۆره‌ ستراتیژیه‌تێک ده‌بێته‌ مایه‌ی متمانه‌ تا جارێکی تر شکسته‌کانی شنگال و گوێر و جه‌له‌ولا و شوێنه‌کانی تریش دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌؟

عه‌زیز ڕه‌ئوف

عه‌زیز ڕه‌ئوف

ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕدا ئاساییه‌ شکست یان شکانی هێزه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ و پێویسته‌ جه‌ختی لێبکرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆ که‌س نابێته‌ خاوه‌نی ئه‌و شکسته‌ له‌ ده‌مێکدا وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رکه‌وتن ژماره‌یه‌کی زۆر باوکی بۆ دروست ده‌بێت.

له‌ هه‌مان ده‌میشدا ژماره‌یه‌کی زۆری زیانی گیانی له‌ هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی داڕشتنی نه‌خشه‌ و پلانه‌کاندا بۆ شه‌ڕ، که‌ به‌شێکی گرنگه‌ له‌ ستراتیژیه‌تێکی تۆکمه‌دا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG