Accessibility links

دکتۆر زۆزان سادق سه‌عید: پرۆپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما، به‌رپرسی شاره‌کان و فه‌رمانده‌ له‌شکه‌ریه‌کان هه‌موو فاکته‌رن له‌ هه‌ڵاتنی ئه‌و خه‌ڵکه

  • Jani Diylan

Zozan Sadiq Saeed

Zozan Sadiq Saeed

دکتۆر زۆزان سادق سه‌عید: پرۆپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما، به‌رپرسی شاره‌کان و فه‌رمانده‌ له‌شکه‌ریه‌کان هه‌موو فاکته‌رن له‌ هه‌ڵاتنی ئه‌و خه‌ڵکه

یه‌کێک له‌ نه‌خشه‌ و پلانه‌کانی رژیمه‌ یه‌ک له‌ دووا یه‌که‌کانی ناوه‌ندی عێراق چووڵکردنی شار و شارۆچکه‌ کوردیه‌کان و راگوێزانی هاووڵایانی بوه‌. ئێستاکه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی په‌لاماره‌کانی داعش خه‌ریکه‌ هاووڵاتیانێکی زۆرتر له‌ ده‌ورانی سه‌دام ئه‌و ناوچانه‌ به‌ جێ دێڵن.

دکتۆر زۆزان سادق سه‌عید ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت"ئه‌بێ بپرسین ئاخۆ چۆڵکردنی شاره‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کی دایه‌، زۆزان خانم ده‌ڵی چه‌ند که‌سانێک هه‌یه‌ ئه‌م ده‌نگۆیه‌ بڵا ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترس بخه‌نه‌ ناو دڵی خه‌ڵک و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستان دایه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت رێ و شوێنه‌ تاێبه‌تیه‌کان بگردرێته‌ به‌ر وه‌ یاخود پلانێکی وه‌ها بێته‌ داڕشتن بۆ رێگرتن له‌و کارانه‌ و خه‌ڵک جێ و باژێره‌کانی خۆیان به‌ جێ نه‌هێڵن. دکتۆر زۆزان هه‌ر وه‌ها باس له‌ رۆڵی نیگه‌تیڤانه‌ فه‌ێس بوک ده‌کات که‌ چۆن له‌ رووداوی داگیرکردنی شه‌نگاڵدا ترسیان له‌ دڵی خه‌ڵک درووست کرد و ده‌شڵێت ئێستا فه‌ێس بوک بوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی حوکم دان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵک و داوای کۆنترۆڵکرنی فه‌ێس بوک و ته‌لیفۆنه‌کان ده‌کات له‌ کاتێکی وه‌هادا. دکتۆر زۆزان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵی پرۆپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما، به‌رپرسی شاره‌کان و فه‌رمانده‌ له‌شکه‌ریه‌کان هه‌موو فاکته‌رن له‌ هه‌ڵاتنی ئه‌و خه‌ڵکه‌".

XS
SM
MD
LG