Accessibility links

جه‌بار عه‌زیز: گرفتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌رپرس و فه‌رمانده‌کان حیساب نه‌کردنه‌ بۆ دۆژمن و به‌رامبه‌ره‌که‌یان

  • Jani Diylan

Jabar Aziz

Jabar Aziz

جه‌بار عه‌زیز: گرفتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌رپرس و فه‌رمانده‌کان حیساب نه‌کردنه‌ بۆ دۆژمن و به‌رامبه‌ره‌که‌یان

له‌ میدیاکان و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌نگ و باسی جۆرا و جۆر سه‌باره‌ت به‌ شه‌ری ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا له‌ ناوچه‌ی گوێر بڵاو ده‌بێته‌وه‌، که‌ زۆریان گۆمان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر توانایی هه‌ندی له‌و به‌رپرس و فه‌رماندانه‌ی که‌ له‌ ئاست ئه‌رکه‌کانیاندا نه‌بوونه‌.

جه‌بار عه‌زیز رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" دیاره‌ به‌شێکی زۆر ئه‌وه‌ی به‌ تاێبه‌ت له‌ کۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌شێکی زۆری یان له‌ ڕقێکی گه‌وره‌یه‌ یان له‌ لایه‌نگیرێکی گه‌وره‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، که‌ ئه‌م دوو جۆره‌ ده‌نگ و باسانه‌ ناکرێ بروایان پێ کرد، به‌شێکی تری، میدیا سه‌وداێ له‌گه‌ڵ ده‌کا، کاک جه‌بار ده‌ڵی میدیای ئێمه‌ تا ئێستا نه‌ێتوانیوه‌ درووست له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا سه‌ودا بکات که‌ هه‌میشه‌ به‌ دیدێکی لایه‌نگێرانه‌ی سیاسی وه‌ حیزبی سه‌ودای له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا کردووه‌ وه‌ کۆێ رووداوه‌کان وه‌کو خۆێ نه‌گه‌ێشتووه‌ته‌ هاونیشتمانیان. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هاوڵاتیان چۆن باس له‌ رووداوه‌کان ده‌که‌ن ده‌ڵێت دیاره‌ باسکردنی ئه‌م رووداوانه‌ به‌شێکی ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ رووداوه‌کانه‌وه‌ نزدیکن وه‌ به‌شێکی تری ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ دووره‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ رووداوه‌کان نزدیک بوون به‌ تاێبه‌ت له‌ ناوچه‌ی مه‌خمور هه‌ست به‌ بێ سه‌روبه‌ری ده‌که‌ن له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ، به‌ تاێبه‌ت فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کان که‌ له‌و ناوچانه‌ن به‌رده‌وام رۆژانه‌ ده‌چن و شه‌وان هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ جێ دێڵن، باس له‌ که‌م و کۆریه‌کان و پێداویستیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ که‌ وه‌کو پێویست نییه‌ وه‌ تاکتیک و ستراتیژی سه‌ربازی هێزکانی پێشمه‌رگه‌ وه‌ فه‌رمانده‌کانیان که‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و چاودێریه‌ وورده‌ی هێزه‌کانی به‌رانبه‌ر بکه‌ن. کاک جه‌بار ده‌شڵێت خاڵێکی تری ره‌خنه‌کان حیساب نه‌کردنه‌ بۆ دوژمنه‌که‌ت، بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ‌ خاڵه‌ هه‌ره گه‌وره‌کانی ‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ داعش" .

XS
SM
MD
LG