تویته‌ر و یوتیوبی فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه هاککران و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ڵێن سه‌ر به گروپی داعشن.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تویته‌ره‌که هه‌ڕه‌شه له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی کراوه و تیایدا نووسراوه" وا هاتین سه‌یری پشـته‌وه‌تان بکه‌ن."
ده‌ڵێن له تویته‌ره‌که ژماره ته‌له‌فون و ئیمه‌یڵ و ناونیشـانی ماڵی ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تێدا بووه. هه‌ککه‌ره‌کان به فایلی پاوه‌ر پۆینت زانیاریـیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ زانیاری وه‌کو ده‌ڵێن موخابه‌راتی له‌سه‌ر چین.
هه‌روه‌ها نووسیویانه له ژێر ئاڵای داعش به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانیان و ناوه‌ستن و هه‌موو شتێـک له‌سه‌ر ژن و منداڵانی سه‌ربازه‌کان ده‌زانن.
له به‌شێـکی دیکه‌ی نووسینه‌کان نووسرابوو هیچ به‌زه‌یـیه‌کمان به کافران نایه‌ته‌وه، ئێمه له ناو کۆمپـیوته‌ره‌کانتاین و له ناو هه‌موو بنکه‌یه‌کی له‌شـکریشداین.
هاوکات یوتیوبه‌که‌ش هاککرا و چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی داعشی تیایدا بڵاوکرایه‌وه.
به‌ڵام پاش که‌متر له نیو کاژمێر هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی تویته‌ر و یوتیوبی فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا داخران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌م باره‌یه‌وه گوتی ڕاسته هێرشێـکی ناخۆش بووه، به‌ڵام جێی مه‌ترسی گه‌وره نیـیه. هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا داعش یان که‌سانی دیکه به ناوی داعش ئه‌و کاره‌یان کردبێت.