حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کوبا 53 زیندانیکراوی سیاسی ئازادکردووه، وه به‌مه‌ش به‌ڵێـنێـکی مانگی ڕابردووی به ئه‌نجام گه‌یاند که له چوارچێوه‌ی ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات دایبوو.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا گوتی حکومه‌تی کوبا ئه‌م که‌سانه‌ی له‌سه‌ر کاری سیاسی و هه‌وڵدان بۆ چاکسازی زیندانی کردبوو. ئه‌مه‌ریکا پاش ڕاوێژکردنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ لیستی ناوی ئه‌و زیندانیکراوانه‌ی له‌گه‌ڵ کوبا تاووتوێ کردبوو.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتی" ده‌سـتخۆشی له‌م هه‌نگاوه زۆر ئه‌رێنیـیه ده‌که‌ین و خۆشحاڵین که حکومه‌تی کوبا به‌ڵێنه‌که‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند. به‌شی ڕایـیکردنی کاره‌کانمان له هاڤانا هه‌واڵی ئازادکردنه‌که‌ی پشـتڕاست کردووه‌ته‌وه."
پـێشـتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند له 21 ی مانگی یه‌ک یه‌که‌م وتووێژی فه‌رمی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌سـتی ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان.
له 17 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو به فه‌رمی هه‌وڵه‌کان بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و کوبا ئاشکراکران که له پاش 18 مانگ له دانوسـتاندنی نهێنی به یارمه‌تی ڤاتیکان و که‌نه‌دا ئه‌نجام دران.
ئه‌مه‌ریکا بۆ زیاتر له نیو سه‌ده بوو کۆمه‌ڵێـک سزای به‌سه‌ر کوبادا سه‌پاندبوو که به‌شێـکی زۆریان ئابوری بوون.