Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: هودا پارتی هه‌مان حیزبوڵای جارانه‌ که‌ دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌ باکور ده‌کات

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری: هودا پارتی هه‌مان حیزبوڵای جارانه‌ که‌ دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌ باکور ده‌کات

ئه‌گه‌ر بنوارێنه‌ مێژووی کورد هه‌میشه‌ به‌شێک له‌ گه‌له‌که‌ی له‌ شه‌ری خوێدا بوه‌، چ به‌ چوونه‌ پاڵ حکومه‌ته‌کانی ناوه‌ند له‌ شێوه‌ی جاش و به‌کرێ گیراو وه‌ یاخود فۆرمه‌کانی تر. ئێستاکه‌ باس له‌ شیانی دروستبوونی شه‌رێکی ناوخۆ ده‌کرێت له‌ نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ئیسلامیسته‌کانی سه‌ر به‌ Huda – Par .

حاتم مه‌نبه‌ری نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ شیانی ئه‌و جۆره‌ روانینه‌ ده‌ڵێت" دیاره‌ ئه‌و گرفته‌ی ئێستا به‌ جۆرێک هه‌ڵچوون هه‌بوه‌ وه‌ زیانیش له‌ هه‌ردوو لا هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌ بناغه‌دا ئه‌م جۆره‌ تێکه‌ڵ چوونانه‌ جیاوازیه‌کی تاێبه‌تیان له‌گه‌ڵ شه‌ره‌ ناوخۆییکانی پێشتری کورداندا هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ پارتێک که‌ پێشتر رابوردوویه‌کی دوور و درێژی هه‌بوه‌ له‌ دژایه‌تی کردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ چوارچێوه‌ی ناوکی تردا به‌ ناوی حیزبوڵا، ئێستا له‌ چواچێوه‌ی ناوی خودا پارتی یان هودا پارتی دا خۆێ رێک خستوه‌ته‌وه‌ و به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک دا که‌ له‌ باکوری کوردستان هه‌یه‌ به‌ سه‌ختی دژایه‌تی ده‌کات، وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردیش به‌رهه‌ڵستی ئه‌وان ئه‌بنه‌وه‌".

XS
SM
MD
LG