به‌رپرسانی لوبنانی ده‌ڵێین به‌هۆی کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له قاوه‌خانه‌یه‌ك له شاری ته‌رابلس له‌باکوور به‌لایه‌ن که‌م 9 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پتر له 37 که‌س برینداربوون.
شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێین دوو هیڕشبه‌ری خۆکوژ له قاوه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌کێکی عه‌لوییه‌کان له جه‌به‌ل موحسن له دووه‌م گه‌وره‌ترێن شار له لوبنان که‌ره‌سه‌کانیان ته‌قانده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران هیڕشبه‌ره خۆکوژه‌کانیان به ته‌ها سه‌میر ئه‌لخه‌یال و بیلال محه‌مه‌د ناساند که دانیشتوانی ناوچه‌ی مه‌نکوبینی به‌زۆرینه‌ی سوننه‌کان بوون.
سه‌رچاوه‌کانی میدیای لوبنان رایانگەیاند دوا به‌دوای تەقینەوەکە دەستبەجێ سوپای لوبنانی کۆنترۆڵی شوێنی رووداوەکەیان کردووە.