Accessibility links

له‌ پاریس خۆپیشاندانی ملیۆنی دژه‌ تیرۆر سازده‌کریت


بۆ نیشاندانی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا دوابه‌دوای سێ ڕۆژ له‌ تۆندوتیژی تیروریستی، به‌ملیۆنه‌ها که‌س که‌ بریتین له‌ ڕیبه‌رانی جیهان له‌ پاریس ڕێپێوان ده‌که‌ن.

فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا، ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ، ئه‌نگیلا مارکێل ڕاوێژکاری ئه‌لمانیا، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینێکان به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌لایه‌ن ئیریك هۆڵده‌ری وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکاوه‌ نۆێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت.

حکومەتی فەرەنسا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی ئەو خۆپێشاندانە فراوانە لەبەردەم کۆشکی کۆماریدا، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و سەربازی بەناو پاریسدا بڵاوكردووتەوە.

XS
SM
MD
LG