Accessibility links

ناسر باباخانی: هه‌رهه‌وڵێک که‌ ببێته‌ هۆکارێک ‌ جۆڵه‌یه‌ک له‌ نێوخۆێ رۆژهه‌ڵاتدا ساز بکا ئێمه‌ پێمان باشه

  • Jani Diylan

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

ناسر باباخانی: هه‌رهه‌وڵێک که‌ ببێته‌ هۆکارێک ‌ جۆڵه‌یه‌ک له‌ نێوخۆێ رۆژهه‌ڵاتدا ساز بکا ئێمه‌ پێمان باشه

هه‌ر وه‌کو تێبینی ده‌کرێت له‌ زۆری پارچه‌کانی کوردستان ئه‌و یه‌کرێزی و یه‌کگرتنه‌ی که‌ چاوه‌روان ده‌کرێت کز و که‌م ره‌نگه‌، جا هه‌ر کار و هه‌وڵدانێک له‌و بواره‌دا جێ ستایشی و پێزانینه‌. ئێستاکه‌ش که‌مپێنێک وه‌ یاخود هه‌وڵدانێک له‌ ئارادایه‌ به‌ ناوی (که‌مپێنی یه‌کی به‌فرانبار) بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی دیموکراته‌کان.

ناسر باباخانی رۆژنامه‌نووس و مامۆستاێ زانکۆ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ر ئێستاکه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کورستان به‌ به‌راوود له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی تردا گه‌واهی ئه‌وه‌ین که‌ کپ و ماتیه‌کی سه‌ێر له‌ باره‌ی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی پێیوه‌ دیاره‌، هه‌ر بوێه‌ پێیم وایه‌ هه‌ر هه‌وڵێک که‌ ببێته‌ هۆکارێک که‌ جۆڵه‌یه‌ک له‌ نێوخۆێ رۆژهه‌ڵاتدا ساز بکا ئێمه‌ پێمان باشه‌ و ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت. کاک ناسر ده‌شڵێت له‌و بۆشاییه‌ی که‌ ئه‌مرۆ حیزبه‌کان له‌ باری فیزیکی و ته‌نانه‌ت بوونی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له‌ نێخۆێ رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یانه‌ بوونی وه‌ها که‌سانێک ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێ و ده‌ڵێت ئه‌و کامپێنه‌ ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ دانه‌مزراوه‌ که‌ ئه‌و دوو باڵه‌ رێک بخاته‌وه‌، به‌ڵکو کامپه‌ێنێکه‌ که‌ زۆرتر ره‌هه‌نده‌کانی فیکری و سیاسین".

XS
SM
MD
LG