Accessibility links

هێمن سه‌یدی: ئه‌و تاوانه‌ی له‌ پاریس رووی دا و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ژاند، هه‌زار هێنده‌‌ی له‌ سوریا رووی داوه‌

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سه‌یدی: ئه‌و تاوانه‌ی له‌ پاریس رووی دا و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ژاند، هه‌زار هێنده‌‌ی له‌ سوریا رووی داوه‌

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا چه‌ندین کاری تیرۆریستی له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌ رێکخراوه‌ ئیسلامیه‌کانن ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ر کامیاندا ده‌لێن نه‌خێر ئه‌وانه‌ موسلمان نیین، جا ئه‌گه‌ر القاعده‌، تالبانه‌کان، داعش، بۆکو حه‌رام، حیزبوڵا و.... بن. ئاخۆ رووداوه‌که‌ی پاریس له‌ چاوی کی ده‌بینرێت؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌ڵبه‌ته‌ منیش پێیم وایه‌ که‌ ئه‌وانه‌ ناتوانن خۆیان به‌ نوێنه‌ری زیاتر له‌ یه‌ک میلیاری موسڵمانی جیهان بزانن، ئێمه‌ ده‌بینین یه‌ک میلیار موسڵمان له‌ جیهاندا ده‌ژین له‌ وڵاتێک وه‌کو ئیندنوسی، مالیزی، له‌ تورکیا و له‌ زۆر وڵاتان به‌ هێمنی و ئارامی ده‌ژێن. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ته‌نها له‌و شوێنانه‌ی وه‌کو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ بونیاد گه‌رایی ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵداوه‌، نوسخه‌ شیعه‌که‌ی له‌ ئێران بێت و نوسخه‌ سونییه‌که‌ی ئێستا رێکخراوێک وه‌کو داعش و القاعده‌ن، ئه‌وانه‌ن که‌ ئێستا ئه‌و چهره‌یه‌ ئه‌و سیمایه‌ له‌ خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که‌ ده‌ستیان به‌ توند و تیژی کردووه‌. کاک هێمن ده‌شڵێت ئه‌و تاوانه‌ی له‌ پاریس رووی دا و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ژاند، هه‌زار هێنده‌که‌ی له‌ سوریا رووی داوه‌".

XS
SM
MD
LG