هه‌ردوو براکه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌کداره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسێـکی ژنی کوشت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوو هه‌ڵمه‌تی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسادا کوژران.
سه‌عید کواچی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ و براکه‌ی شه‌ریف کواچی ته‌مه‌ن 32 سـاڵ که پـێـکه‌وه خۆیان له چاپخانه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاریس حه‌شاردابوو له لایه‌ن پـۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه بۆ چه‌ند کاژمێرێـک گه‌مارۆدران و پاشان هێرشیان کرایه سه‌ر و کوژران.
له لایه‌کی دیکه ئه‌میدی کولیبالی ئه‌و چه‌کداره‌ی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له باشوری پاریس ژنه پـۆلیسێـکی کوشت و کارمه‌ندێـکی شاره‌وانی به سه‌ختی بریندارکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له فرۆشگایه‌کی تایبه‌ت به خواردنی حه‌ڵاڵی جووه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی پاریس ژماره‌یه‌ک که‌سیان به بارمته گرت، هێزه‌کانی ئاسایشیش پاش چه‌ند کاژمێرێـک هێرشیان بۆ برد و کوشـتیان. ده‌ڵێن 4 بارمته گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ده‌شڵێن ژنێـکیش به ناوی حه‌یات بومدیه‌ن ئه‌ویش ده‌سـتی له هێرشه‌که‌ی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌دا هه‌بووه، هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌کراوه.
که‌سێـکی دیکه به ناوی حه‌مید موراد ته‌مه‌ن 18 سـاڵ و به‌شـداری له هێرشه‌که‌ی سه‌ر گۆڤاری شـارلی ئێبدۆ کردبوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆی ڕاده‌سـتی پـۆلیس کرد.