Accessibility links

زیاد ره‌ووف: یه‌کمین سه‌رۆک وه‌زیرێکی دونیا که‌ سه‌ردانی کوردستان بکات، سه‌رۆک وه‌زیری پۆڵۆنیا بوو

  • Jani Diylan

Ziyad Raoof

Ziyad Raoof

زیاد ره‌ووف: یه‌کمین سه‌رۆک وه‌زیرێکی دونیا که‌ سه‌ردانی کوردستان بکات، سه‌رۆک وه‌زیری پۆڵۆنیا بوو

ئه‌مرۆ له‌ زۆربه‌ی پاێته‌خته‌کانی وڵاتانی جیهاندا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ که‌ زۆر له‌ شێوه‌ی باڵیۆزی وڵاتاندایه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانی. پۆلۆنیا له‌ نێوان یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه‌.

زیاد ره‌ووف نوێنه‌ری حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستان له‌ پۆڵۆنیا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ پێش 10 ساڵ ده‌ستمان به‌ کار کرد و له‌ ساڵ 2004 نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمان له‌ پۆڵۆنیا کرده‌وه‌، که‌ به‌و شێوه‌ ده‌ستمان پێکرد له‌ پته‌وکردنی په‌ێوه‌ندیه‌کانی پۆڵۆنیا له‌گه‌ڵ کوردستان له‌‌ هه‌موو بوارێکه‌وه‌. کاک زیاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ هه‌موو زیاتر که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستمان پێکرد، ده‌رباره‌ی بۆرسی خوێندن بوو بۆ گه‌نجانی کورد بۆ به‌ ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆراه‌ له‌ زانکوه‌کانی پۆڵۆنیادا و هه‌ر وه‌ها درووستکردنی په‌ێوه‌ندی له‌ نێوان زانکوه‌کانی پۆڵۆنیا له‌گه‌ڵ زانکوه‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک. کاک زیاد ده‌شڵێت له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ یه‌کمین سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتێکی دونیا که‌ چوو سه‌ردانی کوردستانی کرد، ئه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی پۆڵۆنیا بوو ‌که له‌ ساڵی 2005‌ له‌گه‌ڵ شاندێکی گه‌وره‌ ‌ پێکهاتبوو له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری رۆشنبیری و چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی تر سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و چاویان به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیران که‌وت".

XS
SM
MD
LG