Accessibility links

ئێران سێ ئاپی مۆبایل قه‌ده‌غه‌ده‌کات

  • VOA News

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ده‌زگای دادی وڵاته‌که‌ فه‌رمانی کردووه‌ 3 ئاپی ته‌له‌فونی مۆبایل قه‌ده‌غه‌ بکرێن که‌ بۆ په‌یوه‌ندیکردن نێوان خه‌ڵکی به‌کارده‌هێنرێن.

به‌پـێی هه‌واڵه‌که‌ فه‌رمانه‌که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌رچووه‌ و ده‌ڵێت ئاپه‌کانی ( LINEو WhatsApp و Tango) که‌ به‌ ڕێگه‌ی ئنته‌رنێت کارده‌که‌ن ده‌بێت له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ و بلۆک بکرێن.

ئاژانسه‌که‌ گوتیشی پاش چه‌ند کاژمێرێـک بلۆککردنی ئه‌م ئاپانه‌ ده‌سـتپـێده‌کات.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئێران له‌ مێژه‌وه‌ به‌ بلۆکردنی ماڵپه‌ڕه‌کان ناسراوه‌ و له‌م سـاڵانه‌ی دوایی له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2009 و هه‌ڵگیرساندنی‌ خۆپـیشـاندنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌و وڵاته‌ ،‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی فه‌یسبوک و تویته‌ر و یوتیوب بلۆککران.

حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ میانڕه‌و ناودێرده‌که‌ن ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ قه‌ده‌غه‌کردنانه‌ نین، به‌ڵکو ده‌بێت ته‌نها کاره‌ نایاسایـیه‌کانی به‌و ئاپ و ماڵپه‌ڕانه‌ ده‌کرێن ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ بکرێن.

XS
SM
MD
LG