ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشێـکی تێرۆرسـتی کرایه سه‌ر ئۆفیسی گۆڤاری شـارلی ئێبدۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و له ئه‌نجامدا 12 که‌س کوژران و 10 که‌سی دیکه برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی 40 سـاڵه فه‌ڕه‌نسا هێرشی تێرۆرسـتی گه‌وره‌ی وه‌های به‌خۆوه نه‌دیوه.
شـارلی ئێبدۆ گۆڤارێـکی ڕه‌خنه‌ئامێزه و له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیش کاریکاتێر ده‌کات. پـێشـتر کاریکاتێری له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ری موسڵمانان کردووه.
هێرشبه‌ره‌کان ڤیدیۆیان گیراوه که تیایدا نیشـان ده‌درێت له‌گه‌ڵ تهقهکردنیاندا هاواری الله اکبر ده‌که‌ن و به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن ئه‌مه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه بۆ پـێغه‌مبه‌ر.
سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه و کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و وڵاته، له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌ڵاح پـیرۆتی وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌زیز ماملێ، توێژێنه‌ری سیاسی له پاریس کردووه ، هه‌روه‌ها ساڵح ده‌میجه‌ر له‌گه‌ڵ کادار پـیرێ، چالاکوانی سیاسی له فه‌ڕه‌نسا.