له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکردووه به مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراق له بنکه‌یه‌ک له پارێزگای ئه‌نبار که به‌رده‌وام له لایه‌ن چه‌کدارانی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیـیه‌وه ده‌کرێته ئامانج.
کارلا باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت:
کۆلۆنێل ستیڤ وارن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌گری ده‌ڵێت له ئێسـتادا نزیکه‌ی 320 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له بنکه‌ی ئه‌سه‌دی ئه‌نبارن و له‌وێ ڕاوێژکاری بۆ هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له دانانی پـلانهکاندا یارمه‌تیـیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا گولـله خومپاره‌ی چه‌کدارانی داعش له نزیک ئه‌و بنکه‌یه ده‌که‌ون. به‌ڵام وارن ده‌ڵێت ئه‌م خومپاره هاویشتنه هیچ زیانی به سه‌ربازێـک یان ئامێرێـکی ئه‌مه‌ریکایی نه‌گه‌یاندووه و ته‌نها مایه‌ی بێزاریـیه.
پاشان کۆلۆنێل ستیڤ گوتی له 20 ی مانگی دوازده‌وه له‌و بنکه‌یه مه‌شق و ڕاهێنانی فیرقه‌ی 7 ده‌سـتیپـێـکردووه. گوتیشی ئامانجه سه‌ره‌کیـیه‌کانی مه‌شقه‌که‌یان بریتیـیه له چۆنێتی پلان دانان و لێـکدانی ڕاپـۆرته هه‌واڵگریـیه‌کان له‌گه‌ڵ زانیاریـیه‌کان و چۆنێتی هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانیـیه‌کاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به گشتی په‌ره به ستراتیژیـیه ئاسایشیـیه‌کان ده‌درێن.
له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی عێراق له سه‌ربازگه‌ی تاجی که نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه دوره، نزیکه‌ی 170 سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی مه‌شق و ڕاهێنان به 4 به‌تالیۆنی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له دوو بنکه‌ی دیکه‌ش ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ ده‌سـتپـێکردنی مه‌شقپـێـکردن، که یه‌کێـکیان له ناوچه‌ی به‌سمایه‌ی باشوری به‌غدایه و ئه‌وی دیکه‌یان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی ئه‌م دوو بنکه‌یه ده‌ڵێت هه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ش مه‌شق و ڕاهێنان له‌م دوو بنکه‌یه دهسـتپـێناکهن.