مـشتومڕێکی توند له نێو به‌رپرسانی له‌شکری ئیسرائیل‌دا هاتوه‌ته گۆڕی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا هه‌تا چ ئاستێک ئه‌و سه‌بازه ئیسرائیلیانه له رووی یاساوه به‌رپرسیار بکرێن سه‌باره‌ت به ره‌فتاریان له‌میانه‌ی جه‌نگی غه‌زه‌ی ساڵی رابردوو. له‌و باره‌یه‌وه فرمانده له‌شکریه‌کانی ئیسرائیل هه‌تادێت ناکۆکیه‌کانیان له‌گه‌ڵ پاریزه‌رانی له‌شکریدا له زیادبوندایه.
ئه‌وه‌ی جیی ئاماژه‌یه ئه‌م مشتومڕه له ئیسرائیل‌دا له‌و باره‌یه‌وه گێژاوێکی ناوه‌ته‌وه‌و که‌سانێکی زۆر ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ره‌شه یاساییه‌ی سه‌ر سه‌ربازانی ئیسرائیلی له هه‌ر شه‌رێک له ئاینده‌دا کۆتوپێوه‌ند ده‌کات و وره‌ی سه‌ربازانمان ده‌روخێنێت هه‌روه‌ها ئه‌و متمانه پیرۆزه‌ش له ناوده‌بات ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ له ئیسرائیل‌دا پشتی پێده‌به‌ستێت.