Accessibility links

مێزگرد: یه‌کخستنی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌

  • Haider Kareem

ماوه‌یه‌که‌ مه‌سه‌له‌ی یه‌کخستنی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بووه‌ته‌ بابه‌تی مشتومڕی نێو کادره‌ سه‌ربازی و سیاسیـیه‌کانی حزبه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند و خه‌ڵـکیش.

حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێزگردێـکی له‌باره‌یه‌وه‌ سـازکرد و هه‌ردوو سیاسه‌تکار دکتۆر مه‌حمود عوسمان و ئوسامه‌ جه‌میل میوان بوون.

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ کێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌ ناو کوردسـتاندا ئه‌وه‌یه‌ حزبایه‌تی ته‌سک له‌ پـێش کوردایه‌تیـیه‌.

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ویش ده‌ڵێت هه‌میشه‌ حزبه‌کان پـێشمه‌رگه‌یان به‌کارهێناوه بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌ته‌کانی خۆیان و دژایه‌تی یه‌کتر.

XS
SM
MD
LG