یادی دامه‌زراندنی 94 سـاڵه‌ی سوپای عێراق، ئه‌و سوپایه‌ی له سه‌ره‌تاوه له فه‌وجی موسای کازم له 6 ی کانونی دووه‌می سـاڵی 1921 پـێـکهاتووه. باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌م سوپایه له شاری به‌غدا بووه.
دواتر له ساڵی 1931 هێزی ئاسمانی دامه‌زرا و له ساڵی 1937 یش هێزی ده‌ریایی سوپای عێراق دامه‌زرا.
له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا ئه‌و هێزه گه‌شته یه‌ک ملیۆن سه‌رباز و به چواره‌م هێزی جیهان وه‌سفکرا.
له سـاڵی 1936 دا سوپای عێراق به‌شـداری پـێـکرا له یه‌که‌م کوده‌تای سه‌ربازی به سه‌رۆکایه‌تی به‌کر سدقی فه‌رمانده‌ی دووه‌می سوپا که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بووه.
ئه‌گه‌رچی مێژووی عێراق پـڕه له شه‌ڕوشۆڕی سوپاکه‌ی و ماندووبوونێـکی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و سه‌رکوتکاری، به‌ڵام دواهه‌مینیان نسکۆی سوپای عێراق ده‌بێت له حوزه‌یرانی سـاڵی 2014 دا، کاتێـک گروپی چه‌کدارانی داعش له سنووری سوریاوه په‌لاماری سنووری پارێزگای موسڵیان دا و به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جارێـکی تری نیوه‌ی سوپای عێراق داده‌نرێت.
له‌م باره‌یه‌وه خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێـکی پـیرۆزبایی بۆ یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق پـێشـکه‌ش کرد.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.