ئیسرائیل 3 که‌سی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی په‌یوه‌ندی به داعش و هه‌وڵدان بۆ کاری تێرۆرسـتی له ناو ئیسرائیل‌دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌و 3 که‌سه دانیشـتووی شـاری هێبرۆنن و ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 23 سـاڵه، له ئۆپه‌راسیۆنێـکی هاوبه‌شی له‌شـکری و ده‌زگای ئاسایش (شاباک) له شاره‌که ده‌سـتگیرکراون.
له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا هه‌رسێ تاوانباره‌که دانیان ناوه به تاوانه‌کانیان و گوتویانه هه‌وڵی پـێـکهێنانی شانه‌یه‌کی تێرۆرسـتیـیان داوه و به نیازبوون چه‌ند هێرشێـکی تێرۆرسـتی ئه‌نجام بده‌ن. گوتوشیانه سه‌رقاڵی دروسـتکردنی بۆمب بوون و یه‌ک له بۆمبه‌کانیان به سه‌ربازانی ئیسرائیلی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌شڵێت ئه‌م تاوانبارانه پلانیان دانابوو سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی بکوژن و پاشان چه‌ک و جلوبه‌رگه‌که‌ی به‌رن بۆ به‌کارهێنانیان له هێرشی تێرۆرستی دیکه. هه‌روه‌ها به نیازبوون هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیلیش بکوژن و چه‌که‌که‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رن.
بڕیاره له دادگای له‌شکری دادگایی‌بکرێن.