کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودییه ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێك له نزیك سنووری عیراقه‌وه، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ 2 پاسه‌وانی سنووری کوشت و سێهه‌میانی بریندارکرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت هێرشه‌که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له عه‌رعه‌ر ڕوویدا و به ته‌قینه‌وه و هه‌روه‌ها ته‌قه‌لێکردنی تێروریستی ده‌ستێپێکرد له کاروانێکی پاسه‌وانانی سنووری. پاسه‌وانه‌کان ته‌قه‌یان کرده‌وه و که‌سێکیان کوشت به‌ر له‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌که خۆی بته‌قێنێته‌وه.
هێشتا هیچ که‌سێك به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه‌بۆکردنه عه‌ره‌بستانی سعودییه له هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌شداریکردووه و ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نجامداوه.
له‌وه‌تای مانگی 9 وه ، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سعودییه شان به‌شانی هێزه‌کانی ئوردن و به‌حره‌ین و ئیمارات زیا له 600 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه که میلیشیاکانیان کردۆته ئامانج ئه‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له عێراق و سوریا داگیرکردووه.