Accessibility links

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان ده‌نگی هاووڵاتیان نیین

  • Jani Diylan

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان ده‌نگی هاووڵاتیان نیین

هه‌ر وه‌کو دیاره‌ رادیۆ، ته‌لفزیۆن، سه‌تلاێت و ئینترنێت له‌ نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه‌ که‌ جیهان ئه‌مرۆ پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌م ده‌زگایانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌ تاکو پارت و لایه‌نه‌کان؟

دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ گرفتێکی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستاندا، گرفتی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ راستی سه‌رچاوه‌ی دارایی که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان دیار نییه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که‌یان له‌ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێ مه‌به‌ست له‌ خه‌زینه‌ی ئیداره‌ی کوردی ئه‌وه‌ قانونی نییه‌، ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی، گرفتی تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان که‌ناڵی حیزبین وه‌ که‌ناڵی حیزبیش ئه‌گه‌ر راستیه‌کان بشڵێت به‌ لای خۆیدا ئه‌ێشکێنیته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ که‌ناڵێک له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ یاخود هاووڵاتان بکات، ده‌ڵێت نه‌خێر که‌ناڵێکی وا نابینم، هه‌رچه‌ند NRT هه‌بوو که‌ خراپ نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌که‌ راوه‌ستاوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کات ده‌ڵێت با به‌و جۆره‌ ره‌ش و سپێ نه‌بێت، هه‌موویان تا راده‌یه‌ک گرفتی خه‌ڵک ئه‌خه‌نه‌ روو".

XS
SM
MD
LG