Accessibility links

کوریای باکوور ڕه‌خنه‌ له‌ سزا نۆییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت


North Korea

North Korea

کوریای باکوور ناڕه‌زاییه‌کی توندی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌ ئابلوقه‌ نۆییه‌کانی که‌ وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ریا سه‌پاندووه‌ وه‌ك سزایه‌ك به‌هۆی هاکردنی بۆ کومپیوته‌ره‌کانی کومپانیای سونی پکچه‌رس.

ده‌زگای فه‌رمی میدیای کوریای باکوور له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ ، سزاکانی به‌ دوژمنکارانه‌و زۆردارانه‌ ناودێرکرد. گوتوبوشی که‌ئه‌و سزایانه‌ ته‌نها خواست و پاندبوونی پیۆنگیانك بۆ داکۆکیکردن له‌سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ زیاتر ده‌کات.

سه‌رۆک ئۆباما له‌ڕۆژی هه‌ینیدا فه‌رمانێکی باڵای ده‌رکرد بۆ رێپێدان به‌سه‌پاندنی سزای نۆی به‌سه‌ر سێ کومپانیاو ده‌ که‌سایه‌تی کو‌ریای باکوور.

کۆشکی سپی ده‌ڵێیت سزاکان ته‌نها هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ بۆ سزادانی کوریای باکوور له‌مه‌ر ئازراندنه‌کانی که‌ بریتین له‌‌ هاکردن‌.

XS
SM
MD
LG