Accessibility links

کەرکوک: داعش زیندانیەکانى لە حەویجەوە بۆ موسڵ دەگوێزێتەوە


دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش زیندانیەکانى لە حەویجەوە بۆ شارى موسڵ دەگوێزێتەوە ، بەرپرسە ئەمنیەکانى کەرکوکیش دەڵێن"ئەو زیندانیانەى داعش گواستوونیەتەوە بۆ موسڵ سەرجەمیان پلەدارى باڵاى سوپاى عێراقن."

داعش چەند گرتووخانەیەکى لە قەزاى حەویجە و ناوچەکانى خۆراوا و باشورى کەرکوک هەیە و زۆربەى زیندانیەکانى نێو ئەو گرتووخانانە ، پلەدارى باڵا و سەربازى سوپاى عێراقن.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک هۆکارى گواستنەوەى زیندانیەکانى لە کەرکوکەوە بۆ موسڵ بۆ ئەوە دەگێرێتەوە کە موسڵ بۆ داعش پارێزراو ترە، دەڵێت"ئەو زیندانیانەى لە گرتووخانەکانى داعش زیندانین پلەدارى باڵاى سوپاى عێراقیان تێدایە".

گواستنەوەى زیندانیەکان لەکەرکوکەوە بۆ موسڵ لەلایەن داعشەوە ، لەکاتێکدایە فرۆکە جەنگیەکانى هاوپەیمانان رۆژانە بنکە و بارەگاکانى داعش لەناوچەکانى باشور و خۆراواى کەرکوک بۆردومان دەکەن.

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمریکا، فرۆکە جەنگیەکان بەتەواوەتى تەنگیان بە چەکدارەکانى داعش لە ناوچەى کەرکوک هەڵچنیووە، ئەمە جگە لەوەى لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەشدا ناکۆکى لەنێوانیاندا دروستبووە.

ئەحمەد عەسکەرى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەبەوەدەکات داعش لە دەوروبەرى کەرکوک بەشێوەیەک کەوتووەتە جم و جۆڵ کە جێى سەرسورمانە، دەڵێت"داعش دەستیکردووەتە رفاندن و دەستگیرکردنى هاوڵاتیان و ترسى ئەوەیان هەیە خەڵکى ناوچەکە لێیان راپەرێت".

گواستنەوەى زیندانیەکانى کەرکوک لەلایەن داعشەوە بۆ موسڵ ، لەکاتێکدایە ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە ئەو رێکخراوە هێرشى بۆ سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە راگرتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG