سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د دوێنێ ئێواره سه‌ردانێکی که‌م شێوه‌ی بۆ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ کرد و کاتێکی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاتدای به‌سه‌ر برد ، له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌ختی پڕ گرژی وئاڵۆزی
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا دیمه‌نی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی وڵاتی پیشاندا له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوری و چه‌کدارانی لایه‌نگرانی حکومه‌ته‌که‌ی له ناوچه‌ی جوبه‌ر ئاماده‌ی ئێواره خوانێک بوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ی جوبه‌ر به‌درێژایی چه‌ند مانگی رابردوو شه‌ری قورسی له نێوان سوپای سوریا وچه‌کدارانی ئوپۆزیسیۆنی به‌خۆوه بینیوه.
له گرته ڤیدیۆیه‌که‌دا ئه‌وه‌ی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حکومه‌تی سوریا دوێنێ بڵاویکرده‌وه ، سه‌رۆک ئه‌سه‌د ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کاندا ده‌کردو ماچی ده‌کردن و ده‌چیته سه‌ر تانکێک. ئه‌مه‌ش له و ده‌مه‌وه‌ی شه‌ری سوریا نزیکه‌ی چوار ساڵ له مه‌و به‌ر به‌رپابوو درێژه‌ی هه‌یه و به‌شارئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا به ده‌گمه‌ن به ئاشکرا له نێو خه‌ڵکدا ده‌رده‌که‌وێت.