Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: گرژیه‌کانی له‌ ئارادان پێمان ده‌ڵێن لایه‌نه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌نین هێزه‌کانیان بخه‌نه‌ ژێر ڕکێفی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

کاتێک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌کات بۆ یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ناکۆکیه‌کی تری سیاسی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات.

ئه‌م ناکۆکیه‌ سیاسیه‌ش له‌ نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندایه‌ که‌ هێشتاش وه‌ک ده‌گوترێت ڕێکه‌وتنی ستراتیژییان له‌ نێواندایه‌.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ماوه‌یه‌کی که‌م نییه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌ ره‌وشێکی باشدا نییه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی زۆر ڕوون نه‌بێت به‌ڵام له‌ ناوخۆدا هه‌ردوو لا گله‌ییان له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی یه‌کتر هه‌یه‌ وه‌ک ده‌ڵێت چ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا و چ له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا.

دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هێزێکه‌ به‌رده‌وام گرفتی هه‌بووه‌ و ڕای جیاوازی تیادا بووه‌وه‌ک ده‌ڵێت ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نێوان ئه‌ندامه‌ باڵاکانیدا دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز هه‌بن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت گرفتێکی تریش هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا لایه‌نه‌کانپێیان وه‌هایه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیهه‌ر لایه‌نێک بێت به‌ ته‌نیا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

‌‌

XS
SM
MD
LG