که‌شتی کۆچبه‌ران له که‌نار ده‌ریای ئیتالیا له‌نگری گرت
که‌شتیه‌کی بار هه‌ڵگر که به 600 کۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئه‌دریاتیکدا سه‌رگه‌ردان بوو له به‌نده‌رێکی ئیتالیادا له‌نگه‌ری گرت.
که‌شتیه‌که که ئاڵای مۆلدۆڤیای پێیه‌وه بوو زوو سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته به‌نده‌ری گالیپۆلی له باشوری ئیتالیا. که‌شتیه‌که له لایه‌ن کرێکارانی خاچی سوری ئیتالیایی و کاربه‌ده‌ستانی ئۆرژانس به‌سه‌ر کرابونه‌وه. هێشتا هێچ زانیاریه‌ک له باره‌ی ناسنامه وه یاخود باری کۆچبه‌ره‌کانه‌وه له‌به‌ر ده‌ست نییه.
هێزی ده‌ریایی ئیتالیا له رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شتیه‌که‌دا گرت پاش ئه‌وه‌ی که‌شتیوانه‌کان که‌شتیه‌که‌یان به‌جێ هێشت و موتۆره‌که‌یان به جۆرێک تێکدا که خۆێ به که‌ناره‌کاندا بکێشیت.
که‌شتیه‌که له پێشدا نزدیک به دوورگه‌ی کۆرفۆێ یۆنانی بینرابوو پاش ئه‌وه‌ی که‌سێک له‌سه‌ر که‌شتیه‌که‌دا به شڵه‌ژاووی ته‌لیفۆنی کردبوو.
کاربه‌ده‌ستانی یۆنانی چوونه سه‌ر که‌شتیه‌که و بۆیان ده‌رکه‌وت هیچ گرفتێکی نییه و ره‌وانه‌یان کرد.