ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئیسنای نیمچه فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا پـێشـنیاری بۆ ئێران کردووه له‌گه‌ڵیدا ئاڵوگۆڕی زیندانی‌کراون بکات، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو سه‌ربازی پـێشـووی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی که له ئێران له زینداندایه ئازادبکرێت.
ئاژانسه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌واڵێـکیدا ڕایگه‌یاند مه‌حمود عه‌لی زاده ته‌باته‌بائی پارێزه‌ری ئه‌میر حیکمه‌تی، ئه‌وه‌ی له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2011 به تاوانی سیخوڕی ده‌سـتگیرکرا و پاشان حوکمی ئیعدام درا، گوتویه‌تی واشنتن له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا که کاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران له هه‌ردوو وڵات ڕایی ده‌کات ئه‌م پـێشنیاره‌ی خۆی به فه‌رمی گه‌یاندووه‌ته حکومه‌تی ئێران.
ئه‌میر حیکمه‌تی که هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی و ئێرانی هه‌یه پـێشـتر ئه‌مساڵ حوکمی ئیعدامه‌که‌ی بۆ 10 سـاڵ زیندانی که‌م کرایه‌وه.
پارێزه‌ر ته‌باته‌بائی هیچ زانیاری زیاتری نه‌دا، به‌ڵام گوتی هیواداره ئێران پـێشـنیاره‌که قبوڵ بکات.