Accessibility links

به‌ختیار شاوه‌یس: ته‌رخان نه‌کردنی پاره‌ بۆ مادده‌ی 140 مه‌غزای زۆر هه‌ڵده‌گرێت

  • Haider Kareem

حکومه‌تی عێراق له‌ بودجه‌ی سـاڵی 2015 هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌کی بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ته‌رخان نه‌کردووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌ڵێت جێی داخه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ ناو پـرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی سـاڵانه‌ی عێراقدا پاره‌ بۆ مادده‌ی 140 دابین ناکرێت. ده‌شڵێت ئه‌مه‌ مه‌غزای زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ڕه‌نگه‌ نه‌توانرێت قبوڵ بکرێت.

حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا سـازداوه‌‌.

XS
SM
MD
LG