Accessibility links

له‌ هێڕش بردنێکی خودکوژیدا له‌ عێراق 21 که‌س ده‌کوژرێن


Iraq wheat under threat

Iraq wheat under threat

له‌ هێڕش بردنێکی خودکوژیدا له‌ عێراق 21 که‌س ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌کدا له‌ باکوری به‌غدا 21 که‌س کوژراوون.

ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ووتی ته‌قینه‌ره‌که‌ له‌ ناو ده‌وارێکی پرسه‌داله‌ ناوچه‌یه‌کی کشت و کاڵیدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاروچکه‌ی تاجی له‌ 22 کم باکوری به‌غدا خۆێ ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵیت هه‌ر وه‌ها 40 که‌سی تریش له‌وانه‌ی له‌ پرسه‌که‌دا به‌شداریان کردوون بریندار بوونه‌.

پرسه‌که‌ بۆ باوکی دوو له‌ ئه‌ندامانی میلیشیاکانی سه‌حوه‌ی سه‌ر به‌ حکومه‌ت بوه‌.

سه‌حوه‌ له‌ ده‌می چوونه‌ سه‌روه‌ی توند و تیژیه‌ تیریه‌کاندا له‌ ‌عێراق له‌ نێوان ساڵانی 2006 – 2007 درووست کران وه‌کو هاوپه‌ێمانی هێزه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان دژ به‌ القاعده‌.

دوو له‌ کاربه‌ده‌ستانی پزشکی پشت راستی زیانه‌کانیان کردوون. که‌س له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی ناتوانن بۆ میدیاکان لێدوان بده‌ن ناویان ئاشکرا نه‌کراوه‌.

که‌س له‌و هێڕشه‌دا خۆێ به‌رپرسیار نه‌زانیوه‌، به‌ڵام مۆرکی گروپی ده‌وله‌تی ئیسلامی پێیوه‌یه‌ که‌ به‌ به‌رده‌وامی سوننیه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌تی شیعه‌ ده‌که‌نه‌ ئامانج.

XS
SM
MD
LG