Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: به‌ هاتنی عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ به‌ندی 140 هه‌مان سیناریۆ و هه‌مان فیلم به‌رده‌وامه‌

  • Jani Diylan

Dr.Kamaran Barwari دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

Dr.Kamaran Barwari دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: به‌ هاتنی عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ به‌ندی 140 هه‌مان سیناریۆ و هه‌مان فیلم به‌رده‌وامه‌

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان تێبینی ده‌کرێت هه‌ر کات کێشه‌یه‌کی نوێ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ کێشه‌ کۆنه‌کان له‌ بیر کراونه‌ته‌وه‌. به‌ندی 140 یه‌کێک له‌و کێشانه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ بوه‌ته‌ قوربانی کێشه‌کانی تر.

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"مه‌خابن ئه‌م قه‌ێرانانه‌ی که‌ ئه‌م ساڵ له‌ نێوان عێراق و کوردستان درووست بوو زۆر شتی ستراتیژی له‌ باشوری کوردستان که‌ له‌ ده‌ست گه‌لی کورد و حکومه‌تی کوردستان هه‌ن، ده‌بنه‌ فیشاری ئابوری و پێشلکاری ده‌ستوری، که‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجام سیناریۆیه‌ک درووست بوو ئیتر پرسه‌ ستراتیژیه‌کان وکو ئازادی، رزگاری و سه‌ربه‌خۆێ کوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابراوکان که‌ به‌شێکن له‌ به‌ندی 140 له‌ بیر بکرێن. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت بێگومان چۆن له‌ ده‌می مالکی ئه‌و پرسه‌ وه‌کو پێویست به‌ دووا چوونی نه‌بوو و نه‌گه‌ێشته‌ ده‌ر ئه‌نجامێک و هێچ بۆ ماده‌ی 140 نه‌کرا، هه‌ر وه‌ها به‌ هاتنی عه‌بادێش هه‌مان سیناریۆ و هه‌مان فیلم به‌رده‌وامه‌. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵدانی پرسه‌کانی ئابوری، له‌شکه‌ری و پرسی هاریکاری حکومه‌تی عێراقی بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی و کورد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین پرسێک که‌ زۆر مه‌ترسیناکه‌، پرسی ماده‌ی 140 له‌ بیر که‌ن".

XS
SM
MD
LG