Accessibility links

مه‌ڕاسیمی به‌خاک سپاردنی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له‌ نیویۆرک


نیویۆرک دوواڕێزی خۆی نیشان دا بۆ یه‌کێک له‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ پۆلیسه‌ی که‌ له‌ بروکلن کوژران.

ڕۆژی شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌شدارییان له‌ ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی ڕه‌فائیل ڕۆماس کرد.

له‌ کڵێسای کرست تابرناکڵ له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدنه‌وه‌ ستایش کرا.

ئه‌فسه‌ر ڕامۆن و هاوکاره‌که‌ی وینژیان لیو له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌که‌یان دانیشتبوون کاتێک له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێکراو کوژران پاشان ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ته‌قه‌که‌ی کردبوو خۆی کوشت.

هێشتا کاتی ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی ئه‌فسه‌ر لیو ڕانه‌گه‌ێندراوه‌.

XS
SM
MD
LG