Accessibility links

توندوتیژی له‌ قه‌زای خورماتوو


به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنیت شه‌وی هه‌ینی چه‌کداره‌ شیعه‌کان له‌ قه‌زای خورماتوو پێن که‌سیان ڕفاندووه‌ و زانایه‌کی ئاینیش له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه‌ کوژراوه‌.

جێگری به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان حه‌سه‌ن بارام به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند چه‌کداره‌ شیعه‌کان ده‌ستیان کردووه‌ به‌ کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیان شه‌ڕی ئاینزاییان گواستۆته‌وه‌ بۆ ناو قه‌زای خوماتوو و به‌و هۆیه‌وه‌ بارودۆخی قه‌زاکه‌ به‌ره‌و شله‌ژان ده‌ڕوات.

ئه‌و پێنج که‌سه‌ی که‌ کوژراون عه‌ره‌بن به‌ڵام زانا ئاینییه‌که‌ کورده‌.

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپرۆته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دڵشاد ئه‌نوه‌ردا هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG