میدیای ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌ت ئاماده‌یه به‌شداری له‌و وتووێژی ئاشتییه‌دا بکات که بڕیاره مۆسکۆ له مانگی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.
ڕۆژی شه‌ممه له زاری کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه ڕاگه‌ێندراوه که حکومه‌ت ئاماده‌یه به‌شداربێت له‌و کۆبونه‌وه‌ی وه‌ڵامی داخوازییه‌کان سوریاییه‌کان بداته‌وه تا چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزرێته‌وه.
میدیای سه‌ربه ده‌وڵه‌تی سوریا ناوی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاشکرا نه‌کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یان هیواداره بتوانێت میواندارێتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاشتی پاش 20 ی مانگی 1 له نیوان حکومه‌ت و ئۆپۆزسۆن ئه‌نجام بکات.