یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له کۆبانی به پاڵپشـتی چه‌کی قورسی هێزی پـێشمه‌رگه و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیویانه ناوچه‌ی دیکه‌ی گرنگ له کۆبانی ڕزگاربکه‌ن، له‌وانه شاره‌وانی شاره‌که.
یه‌په‌گه ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له‌م هه‌ڵمه‌ته 21 چه‌کداری داعش کوژراون که ته‌رمی پـێـنجیان که‌وتووه‌ته ده‌سـتی شه‌ڕڤانانه‌وه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک چه‌کیش که‌وتوونه‌ته ده‌سـتی هێزه کوردیـیه‌کانیشه‌وه.
هێرشه‌که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری جاده‌ی 48 له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که ده‌سـتیپـێـکردووه و به‌هۆیه‌وه توانراوه چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی دیکه له نزیک ئه‌و جاده‌یه ڕزگاربکرێن له‌گه‌ڵ بینای شاره‌وانی و قوتابخانه‌یه‌ک.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵانه ڕۆبین ڕه‌شوان وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌حمود بالی کردووه که له ناو کۆبانی چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌کات.