Accessibility links

به‌لانی که‌م سیان له‌ هێرشبه‌ره‌کانی ئه‌لشه‌باب ده‌کوژرێن

  • VOA News

یه‌کێتی ئافریکا ده‌ڵێت به‌لانی که‌مسیانیان له‌و هه‌شت توندڕه‌وه‌ی ئه‌لشه‌باب کوشتووه‌ که‌ هێرشیان کردبووه‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاشتی پارێزانی یه‌کێتی ئافریکا له‌ مه‌گادیشۆ ی پایته‌ختی سۆماڵیا و به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته‌ 14 که‌س.

ده‌مڕاستێکی یه‌کێتی ئافریکا له‌ سۆماڵیا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ده‌ڵێت پێنج له‌ ئاشتی پارێزانی یه‌کێتی ئافریکا و کۆنتراکته‌رێکی بیانی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی 5شه‌ممه‌دا کوژراون.

کۆلۆنێل عه‌لی عادن حه‌مود ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ تا بزانرێت توندڕه‌وان چۆن جل و به‌رگی له‌شکری سۆماڵییان له‌به‌رکردووه‌ و دزه‌یان کردۆته‌ ناو بنکه‌ی هه‌لانیه‌وه‌ له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌گادیشۆ که‌ ئۆفیسه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ژماره‌یه‌ک باڵیۆزخانه‌شی لێن.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی کۆنتراکته‌ره‌ بیانیه‌که‌ بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG