Accessibility links

37 که‌سی سیڤیل ده‌کوژرێن له‌ ئاکامی هێرشی ئاسمانی حکومه‌تی سوریا

  • VOA News

ڕێکخراوێکی چاودێریی قه‌یرانی سوریا ده‌کات ده‌ڵێت له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی حکومه‌تی سوریا کردونیه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی له‌ژێر ده‌ستی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه‌ به‌لانی که‌م 37 که‌سی سیڤیل کوژراون.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ راگه‌یاندنه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ 7 منداڵ و 2 ژن له‌ نێو کوژراوه‌کانی ئه‌و هێرشه‌دان که‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لباب له‌ نزیک شارۆچکه‌ی قه‌باسین.

پێشتر ئه‌م ڕێکخراوه‌ که‌ بنکه‌ی له‌ له‌نده‌نه‌ گوتبووی ژماره‌ی کوژراوه‌کانی هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی ڕۆژی 5شه‌ممه‌ 21 که‌سن.

ئه‌م ناوچه‌یه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (حه‌ڵه‌ب) ه‌وه‌ له‌لایه‌ن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌ و نیشانه‌ و ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانیه‌ به‌رده‌وامه‌کانی حکومه‌تی سوریایه‌.

هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش له‌ هه‌وڵی ده‌رپه‌ڕاندنی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدان له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و له‌ باکوری عێراقیش.

زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فڕۆکه‌وانێکی ئوردونییان ده‌ستگیرکرد پاش که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیی هاوپه‌یمانان له‌ نزیک شارۆچکه‌ی ڕقه‌وه‌.

هه‌ردوو له‌شکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شانشینی ئوردون دان ده‌نێن به‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌دا به‌ڵام نکوڵی له‌ ڕاگه‌یاندنی توندڕه‌وان ده‌که‌ن که‌ ده‌ڵێن چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فڕۆکه‌که‌یان خستۆته‌ خواروه‌.

XS
SM
MD
LG