دادپارێزانی گشتی له ئازه‌ربایجان چوونه‌ته سه‌ر ئۆفیسه‌کانی ده‌زگایه‌کی میدیا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دارایی بۆ دابین ده‌کات و ده‌ڵێن فرمانی دادگایان پێیه بۆ داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه.
ڕادیۆی ئه‌وروپا، ڕادیۆی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی به‌لانی که‌م ده کاربه‌ده‌ستی ئۆفیسی دادپارێزی گشتی که پۆلیسیشیان له‌گه‌ڵدا بووه و پۆلیسه‌کان به چه‌که‌وه بوون چوونه‌ته ناو ئۆفیسی ئه‌م ده‌زگا میدیاییه له باکۆ پایته‌ختی ئازه‌ربایجان.
ئه‌م دامه‌زراوه میدیاییه وێنه‌ی نزیکه‌ی 20 له کارمه‌نده‌کانی بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ستبه‌سه‌رکراون له ئۆفیسه‌که‌یاندا له ده‌مێکدا ده‌سه‌ڵاتداران به نێو که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له‌کانی ئۆفیسه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ڕادیۆی ئه‌وروپای ئازاد/ ڕادیۆی سه‌ربه‌خۆیی له زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئازه‌ربایجانیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌ست پێکراوه بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه پاره‌یان بۆ دابین ده‌کرێت.
ئۆفیسی دادپارێز به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ی گوتووه لێکۆڵینه‌وه له تاوانێکی گه‌وره کراوه به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی تری نه‌داوه.
زوویه‌کی ئه‌م مانگه دادگایه‌کی ئازه‌ربایجان بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانێکی ڕادیۆی ئه‌وروپای ئازادی دا به تاوانی هه‌وڵدان تا کابرایه‌ک خۆی بکوژێت.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داوای ده‌سبه‌جێ ئازادکردنی ڕۆژنامه‌وان خه‌دیجه ئیسماعیلۆڤ ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌م دۆسێیه دواترینه له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی ئازه‌ربایجان بۆ بێده‌نگکردنی ڕه‌خنه‌گران و هه‌روه‌هاش بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕاگه‌یاندن.